هێرشی چەکداری لە ئەمریکا کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٢٦ کەسی لێکەوتەوە

    0
    11
    سيارة امريكيا
    سيارة امريكيا

    لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئۆهایۆ، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢٦ کەسیش برینداربوون.

    شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئاهەنگێکی لەدایکبوون لە شاری ئەکرۆن لە ویلایەتی ئۆهایۆ، کەسێک کوژرا و 26 کەسیش بریندار بوون.

    پۆلیسی ویلایەتی ئۆهایۆ رایگەیاند: لە دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆر قەوانی فیشەک لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە و وادیارە هەندێک کەس لە ئاهەنگەکەدا بە دەمانچە وەڵامی هێرشبەرەکەیان داوەتەوە.

    پۆلیسی ویلایەتی ئۆهایۆ راشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا پیاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ کوژراوە.

    هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی ڕووداوەکە چەکێکیان دەستکەوتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە.