سامسۆنگ پێشەنگی بازاڕی جیهانی شاشەی OLED یە

    0
    10
    [Blue] Samsung 5 years No.1_Gaming Monitor_240507
    [Blue] Samsung 5 years No.1_Gaming Monitor_240507

    • 7%ی پشکی بازاڕی شاشەی جیهانی OLED ی بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ساڵێک لە خستنەبازاڕی یەکەم مۆنیتەری یاریکردنی OLED.
    • سامسۆنگ بەردەوامە لە پێشەنگی بازاڕی جیهانی مۆنیتەری یاریکردن بۆ پێنجەم ساڵ لەسەریەک، بەپێی کۆی داهاتەکانی

    هەولێر، کوردستان، 2ی حوزەیرانی 2024: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس کە پێشەنگی بەرهەمهێنانی شاشەی جیهانە، لە پێشەنگی فرۆشی جیهانی OLED دایە، ئەمەش تەنها ساڵێک دوای خستنەبازاڕی مۆنیتەری نوێی یاری Odyssey OLED 8G ی 34 ئینچیی (مۆدێلی G85SB).

    بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای نێودەوڵەتی داتا (IDC)، سامسۆنگ لە بازاڕی شاشەی OLED پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی 34.7%ی پشکی بازاڕی لەڕووی کۆی داهاتەکانی بەدەستهێناوە، هاوکات لەڕووی قەبارەی فرۆشتنیشەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە پشکی بازاڕدا لەگەڵ 28.3% بۆ شاشەکانی OLED کە لە ساڵی 2023 فرۆشراون.

    هون چونگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس دەڵێت: “بازاڕی نمایشی OLED کێبڕکێیەکی زۆری هەیە، ئەمەش پێویستی بە داهێنانی بەردەوام و باشی بەرهەم هەیە بۆ دەستەبەرکردنی پێگەیەکی سەرکردایەتی. ئەم دەستکەوتە گرنگە جەخت لەسەر پابەندبوونمان دەکات بە باشی و تێڕوانینێکی ورد بۆ پێداویستییەکانی بەکاربەر، کە هەردووکیان گرنگن لە گەیاندنی شاشەی ناوازەی OLED کە بۆ ئەو یاریزانانە دیزاین کراون کە بەدوای کارای ئاست بەرزدا دەگەڕێن لە سەرانسەری جیهاندا”.

    بۆ پێنجەم ساڵ لەسەریەک سامسۆنگ باڵادەستی خۆی لە بازاڕی جیهانی مۆنیتەری یارییەکاندا پاراست و پشکی بازاڕی بەدەستهێنا کە 20.8%ی کۆی داهاتەکانی بوو.

    سامسۆنگ لە یەکەم ساتەوەختی چوونە ناو بازاڕی شاشەی OLED بەردەوام بووە لە پابەندبوون بە داهێنانەوە، هەروەها چەندین خەڵات و ناساندنی بۆ شاشە نوێیەکانی وەرگرتووە، بەتایبەتی Odyssey OLED G9 (مۆدێلی G95SC) کە ستایشی پسپۆڕان و پێداچوونەوەکارانی جیهانی بەدەستهێناوە .

    لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES 2024، سامسۆنگ خستنەبازاڕی شاشەی نوێی OLEDی زیاتری ڕاگەیاند، کە بریتین لە:

    • Odyssey OLED 8G (مۆدێلی G80SD)، 32 ئینچ، ڕوونی 4K UHD، 16:9، تێکڕای نوێبوونەوەی 240 هێرتز،کاتی وەڵامدانەوەی03 میللی چرکە (GtG).
    • Odyssey OLED 6G (مۆدێلی G60SD) 27 ئینچ، ڕوونی QHD، 16:9، ڕێژەی نوێبوونەوەی 360 هێرتز و کاتی وەڵامدانەوەی 0.03 میللی چرکە (GtG).
    • Odyssey OLED G9 نوێ (مۆدێلی G95SD)، قەبارەی 49 ئینچ، ڕوونی dual QHD ،32:9، ڕێژەی نوێبوونەوەی 240 هێرتز ، کاتی وەڵامدانەوەی 0.03 میللی چرکە (GtG)، و تایبەتمەندییە نوێیەکانی تر.

    Odyssey OLED G9 with Faker 2

    بەرهەمەکانی ئەم دواییەی سامسۆنگ OLED کاریگەرییەکی ئەرێنییان لای دانیشتووان بەجێهێشتووە و چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، دیارترینیان لە CES کە بۆنەیەکی تەکنەلۆژیای دیارە، کە تێیدا Odyssey OLED G9 بە خەڵاتی داهێنانی CES® 2024 ڕێزی لێگیرا.

    سامسۆنگ بەنیازە ڕێژەی مۆنیتەرەکانی یاریکردن فراوانتر بکات بە ناساندنی مۆدێلی نوێ لەناو زنجیرەی Odyssey OLED کە هەموو ئەمانە تەکنەلۆژیای تایبەتی OLED ی سامسۆنگ بەکاردەهێنن. ئەمەش لە دوای خواستێکی زۆر بۆ زنجیرەی Odyssey Neo دێت کە تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای Quantum Mini LED ی تێدایە، جگە لە شاشەی Odyssey Ark کە بە دیزاین و ڕووکارە داهێنەرەکەی جیاوازە.

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پێکهاتەی پێشەنگی شاشەی سامسۆنگ، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی www.samsung.com بکەن.

    دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

    کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشیی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە: news.samsung.com.