ڕیال مەدرید بۆ 15یەمین جار لە مێژوویدا جامه‌ دوو گوێچکە گەورەیەکه‌ی بەرزكردەوە

    0
    16
    احتفال ريال مدريد بابطال اوروبا
    احتفال ريال مدريد بابطال اوروبا

    یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ 15هەمین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتێیەکەدا، بە ئەنجامی 2 – 0 لە یانەی بورسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردەوە.

    لەیاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بورسیا دۆرتمۆند لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

    لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی بورسیا دۆرتمۆند باشتر دەرکەوتن و چەندین دەرفەتی مەترسیداریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بۆسەر یانەی یانەی شاھانە دروست کرد، بەڵام گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا لێھاتووانە ڕووبەڕووی ھێرشەکەن بوویەوە و ڕێگای نەدا، یاریزانانی بورسیا دۆرتمۆندەوە گۆڵ تۆمار بکەن.

    لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی شاھانە باشتر دەرکەوتن و تۆپ و یاریگایان کۆنترۆڵ کرد تا ئەو کاتەی لە خولەکی 74دا، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دانی کارڤاخاڵ یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و یانەکەی پیشخست.

    دواتر لە خولەکی 83دا، یانەی ڕیال مەدرید یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە، کاتێک یاریزانی یانەکە، ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

    یارییەکەیش بەئجامی 2 – 0 لە بەرژەوەندی یانەی شاھانە کۆتایی ھات.

    بەم سەرکەوتنەش یانەی ڕیال مەدرید توانی بۆ 15هەمین جار لە مێژووی خۆیدا، نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەست بھێنێت.

    لە بەرامبەردا، یانەی بورسیا دۆرتمۆند لە مێژوویی خۆیدا، خاوەن یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.