تا ئێستا هێزە ئەمنییەكانی هەرێم موچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە

    0
    14
    ٢٥٠٠٠ دينار عراقي
    ٢٥٠٠٠ دينار عراقي

    یاتر لە 50 رۆژ دەبێت تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان وهێزەكانی پێشمەرگە موچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە وباس لەوە دەكرێت لەماوەی یەك دوو رۆژی دیكە پارە بۆ موچەكانیان دابین بكرێت.
    سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی وئابووری حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم بەسپێدەی رایگەیاند: سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆتایی بەكێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دێت وبڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی ئەو توێژە دەگاتە هەرێم.
    سەرچاوەكە راشیگەیاند: موچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دواتر دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
    زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە، هۆكارەكەشی بۆ نەناردنی مووچەكانیان لەلایەن بەغدادەوە دەگەڕێتەوە، بە پێی قسەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش بێت لیستی مووچەكانیان ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام بە هۆی وردبینی كردنیەوە لەلایەن بەغدادەوە تا ئێستا مووچەكانیان نەگەشتووە