وەزارەتی كارەبا: بەرنامەمان داناوە بۆ وەرزی هاوین كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد بكەین

    0
    5
    اعمدة كهربارضغط عالي
    اعمدة كهربارضغط عالي

    وەزارەتی كارەبای حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دەڵێت: بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكەن و دەبێت دادپەروەری لەدابەشكردنی كارەبا لەنێوان پارێزگاكان هەبێت.

    وەزارەتی كارەبای حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڵاویكردوەتەوە، كۆبونەوەیەك لەنێوان وەزیر و بریكار و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی كارەبای پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامدراوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریانداوە، دادپەروەری هەبێت لە دابەشكردنی كارەبا لەنێوان پارێزگاكان.

    ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لەوكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی بەرنامەی كارەبا لە وەرزی هاوین و بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكانی بازیان، خەبات، ماس، زیادبكرێت و هەوڵدەبرێت یەكەیەكی دیكەی وێستگەی كواشی بە گازوایل بەگەڕبخرێت بۆ ئەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا لە وەرزی هاویندا زیادبكرێت.

    ئەوەش هاتوە، دەبێت چاككردنەوەی وێستگەكانی كارەبا ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، لە وەرزی هاویندا جێبەجێنەكرێت تا خەڵك بێ كارەبا نەبێت.

    وەزارەتی كارەبا دەشڵێت بڕیاریانداوە، پرۆژەی پێوەری زیرەك لە سەرجەم شارەكان دەستپێبكرێتەوە و تەواوبكرێت.