ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بۆ ماوەی 19 مانگی دیكە ئەركی یۆنامی لە عێراق درێژ بكرێتەوە، لە كۆتایی ساڵی 2025 نەتەوەیەكگرتوەكان بە تەواوتی كۆتایی بە ئەركەكانی دەهێنێت لە عێراق.
لە دەقی بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش هاتووە، ئەركی یۆنامی لە عێراق كە لە ساڵی 2003ەوە لە كارەكانی بەردەوامە بۆ كۆتا جار تاوەكو 19 مانگی دیكە، واتە تاوەكو 31 مانگی (كانونی یەكەم/12)ی ساڵی 2025 درێژدەكرێتەوە.
پێشتر عێراق داوای لە نەتەوەیەیەكگرتوەكان كردبوو لەگەڵ هاتنی ساڵی 2025 كۆتایی بە ئەركەكانی بهێنێت، چونكە چی دیكە پێویستی بەو رێكخراوە نەماوە بەو پێیەی عێراق لەڕووی سەقامگیرییەوە بەرەوپێش چووە.
ئەو داواكارییەش لە نامەیەكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتبوو كە ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان كرابوو.