لهمیانهی ههفتهی 32ی خولی ئهستێرهكانی عێراق نەورۆز لهسهر یاریگای سلێمانی میوانداری یانهی قوهجهوییهیان كرد دوای نیشاندانی ئاستێكی سهرسوڕهێنه به چوار گۆڵ بهرامبهر دوو گۆڵ سهركهوتنیان بەدەست هێنا
لەسەرتای یارییەكەوە كوڕانی نزار مەحروس لە ڕێگەی گۆڵكاری یانەكەوە ئیبراهیم تۆمیوا لە خولەكی 3 گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد دواتر لە خولەكی 34 حەسەن مەتروك گۆڵی یەكسان بوونی بۆ جەوییە تۆماركرد، پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی تایمی یەكەم بەیەك خولەك ئیبراهیم تۆمیوا گۆڵی دووەمی خۆی پێشكەوتنی نەورۆزی تۆماركرد.
لە تایمی دووەمی یارییەكە هەردوولا بەگروتینەوە هاتنە نێو یاریگا و لە خولەكی 54 ئەیمەن حوسێن گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی ئەسێرەكان عێراق توانی ئەنجامەكە بۆ جەوییە یەكسان بكاتەوە، دوای چوارخولەك كلاودیۆ ئۆلیڤێرا (مارادۆنا) جارێكی دیكە نەورۆزی پێخستەوە و لە خولەكی 78 ئیبراهیم تۆمیوا هاتریكی تۆماركرد و جەوییەی تۆشی سەخترین دۆڕان كرد لە وەرزەدا.
بەم ئەنجامە جەوییە زیاتر دوركەوتەوە لە شورتەی پێشەنگ و بە 66 خاڵ دووەمی ڕیزبەندییەوە و نەورۆزیش بە 48 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.