وتەبێژی یەكگرتوو: داوا دەكەین لە زووترین كاتدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت

    0
    6
    علم كردستان مع مبنى
    علم كردستان مع مبنى

    وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە لەگەڵ ئەوەدان لە زووترین كاتدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.
    مامۆستا خەلیل ئیبراهیم وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سپێدەی ڕاگەیاند: وەك یەكگرتوو لەگەڵ كۆتایی هاتنی وادەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان داوامانكرد هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت ، بەڵام بە كۆمەڵێك پاساو ، وادەكەیان دواخست ، ئێمە بۆ 10 ی حوزەیرانیش ئامادەیی تەواومان دەربڕی و سەرجەم ڕێكارە یاساییەكانمان تەواو كرد ، بەڵام جارێكی تر لەسەر ویست و داوای حزبەكانی دەسەڵات هەڵبژاردن دواخرا ، ئێستاش ئێمە وەك یەكگرتوولەگەڵ ئەوەین چیدیكە هەڵبژاردن دوا نەخرێت بۆئەوەی لەمە زیاتر دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێم نەكەونە ژێر پرسیارەوەو هاوڵاتیانیشمان لەوە زیاتر متمانەیان بە دەسەڵاتەكان لاواز نەبێت.