وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زانیاری زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەری ئاڕاستەی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كردوە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هاتوە، رۆژی پێنجشەممە لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من و بە پشتبەستن بە ڕێكەفتنا وانا دگەڵ بانكا عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەك، زانیاری دوو هەزار و 557 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێم ئاڕاستەی بانكەكە كردوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەردەوام دەبن لە ئامادەكردنی لیست و زانیاریی موچەخۆران، كە TBI لەنێوان حەوت بانكەكانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی كە بانكی ناوەندیی عێراق پەسەندی كردوە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانكەكە ئامادە دەكات.
لەماوەی سێ هەفتەی رابردودا وەزارەتی دارایی و ئابوری داتاو زانیاری بە سێ لیست بۆ بانكی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) ناردوە، لیستی یەكەم ( 368 ) فەرمانبەر و لیستی دووەم (453 ) فەرمانبەر و لیستی سێیەم ( دوو هەزار و 557) فەرمانبەر بون، هەتا نوكە بگشتی داتاو زانیاری ( سێ هەزار و 378 ) فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتینە هنارتن بۆ TBI.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم راشیگەیاندوە، چاڤەریێن بانكی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) بە زوترین كات دەست بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بكات و قۆناغ بەقۆناغ كارتی بانكی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە.
Home وەزارەتی دارایی سێهەمین لیستی فەرمانبەرانی ئاڕاستەی تی بی ئای كرد