عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ترەمپ دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە

    0
    عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ترەمپ دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە
    عێراق پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ترەمپ دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لەو دەستپێشخەرییە دەكات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستیپێكردووە، كە ئامانجی كۆتاییهێنانە بە شەڕ لە غەززە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزارەتی دەرەوە، ستایشی ئەو پێشنیازانە كردووە كە لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە كە پەیوەندییان بە وەستاندنی شەڕ و ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە و ڕێگریكردن لە ئاوارەبوونی گەلی فەڵەستین هەیە، هەروەها جەختیكردەوە: لكاندنی كەرتی ڕۆژئاوا ڕێگەپێدراو نابێت.
    وەزارەتەكە، هیوای خواست كە ئەم پێشنیازانە یارمەتیدەر بن بۆ كۆتایی هێنان بە ئازارەكانی گەلی فەلەستین لە كەرتی غەززە، و دڵنیابوون لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی پێویست بۆ فەلەستینییەكانی كەرتی غەززە بەبێ سنوورداركردن و ڕێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ ئاوارەبوونیان.