
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەمودی لامی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت، و بنەجێكردن (تەوتین)ی پیشەسازی دەرمان، رایگەیاند: وەبەرهێنەرانی عەرەبی و بیانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاتونەتە ناو كەرتە جیاوازەكانەوە.
لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆڕبەندی عێراق بۆ وەبەرهێنان كە لەم دواییانەدا بەسترا، درێژەپێدەری ئەو كۆنفرانس و سیمینارانەیە كە بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنەران بۆ چوونە ناو پرۆژە گەورەكانی وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجامدراون، و وتیشی: لە دوای پێكهێنانی ئەم حكومەتەوە چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان دامەزراون. جگە لەوەش لە دوو ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنەرانی عەرەبی و بیانی هاوكارییان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی كردووە بۆ دامەزراندنی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان لە كەرتە جیاوازەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆڕبەندی وەبەرهێنان چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی لە سەرانسەری كەرتە جیاوازەكاندا نمایشكرد، جگە لە ئەنجامدانی وۆرك شۆپ بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی ئارەزووی وەبەرهێنان دەكەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان. هەموو پرسیارەكان وەڵامدرانەوە، لەوانەش قەبارەی وەبەرهێنان، جۆری پڕۆژە، ناوچە و ئەو ئاسانكاریانەی كە پێشكەشكراون.
