ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.19 پلە ناوچەی دەریای مەڕمەڕەی باکووری ڕۆژئاوای تورکیای هەژاند
بە گوێرەی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.19 پلە ناوچەی دەریای مەرمەڕەی لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا هەژاند.
ڕاگەیەندرا کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دەریای مەرمەڕە بووە، واتە لەسەر ئەو هێڵی گسلەی کە بەردەوام مەترسی بۆ سەر شاری 16 ملیۆنی ئیستەنبوڵ دروست کردووە. بوومەلەرزەکە ترسی خستە دڵی دانیشتوانی ئیستەنبوڵ و بەشێک لە هاوڵاتیان ڕایانکردە سەر شەقامەکان

