هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانمان دوو زێڕ و دوو زیو لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست دەهێنێت

    0
    22
    هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانمان دوو زێڕ و دوو زیو لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست دەهێنێت
    هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانمان دوو زێڕ و دوو زیو لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست دەهێنێت

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی گۆڕەپان و مەیدان ڕایگەیاند، هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانمان مەدالیای زێڕ و زیوی لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست هێناوە.
    مەیسەم حەسەنی، وتەبێژی یەکێتییەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “یاریزانانی هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانمان لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیادا کە چالاکییەکانی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستی پێکرد، ژمارەیەک مەدالیایان بەدەست هێنا“.
    زیاتر گوتی: “وەرزشکار حسێن عەلا خشتەی مەدالیای عێراقی لە چالاکی فڕێدانی قورسایی کردەوە و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا، لە کاتێکدا یاریزان نوور سەدرین بە زێڕێکی نوێ لە پێشبڕکێی 100 م مەدالیایەکانی ئێمەی بەهێزتر کرد”، ئاماژەی بەوەشدا کە “موستەفا موحسین ژمارەی پێوانەیی عێراقی لە پێشبڕکێی 3000 م شکاند و لە هەمان چالاکیدا بە 8.33 خولەک مەدالیای زیوی بەدەست هێنا، هەروەها یاریزان واسیق سەلامیش مەدالیای زیوی لە پێشبڕکێی 100 م بەدەست هێنا“.
    دووپاتی کردەوە: “هەڵبژاردەکەمان هەوڵدەدات ژمارەی مەدالیایەکانی لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیادا زیاد بکات