سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پێشانگایەکی نوێ لە سلێمانی دەکاتەوە

    0
    Sulaiymaiyah Showroom Opening
    Sulaiymaiyah Showroom Opening

    سلێمانی لە عێراق – 1 ی تشرینی یەکەمی 2025 – سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کردنەوەی نوێترین پێشانگای خۆی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئامانجی بەهێزکردنی بوونی ئەم براندە لە بازاڕی عێراق و پێشکەشکردنی نوێترین بەرهەم و چارەسەری داهێنەرانە بۆ کڕیارەکانی لە عێراق. لە مەراسیمەکەدا بەرپرسانی پلە بەرز بە سەرکردایەتی جونگ هۆ کانگ بەڕێوەبەری گشتی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و سانگمین کیم بەڕێوەبەری گشتی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە و نوێنەرانی میدیاکان ئامادەی بوون. ڕێوڕەسمەکە گەشتێک بەناو پێشانگاکەدا لەخۆ دەگرێت کە نوێترین بەرهەمەکانی سامسۆنگ و چارەسەرە داهێنەرانە لەخۆ دەگرێت، لەوانە کۆمەڵێک ئامێری زیرەکی ناوماڵ وەک سەلاجە بە هەموو جۆرەکان، قاپشۆر، جلشۆر و وشککەرەوە، فێنککەرەوە، فڕنی مایکرۆوەیڤ، گسکی کارەبایی و فڕن. هەروەها ژمارەیەکی فراوان لە تەلەفزیۆن، بڵندگۆ و شاشەی یاری لەخۆ دەگرێت. پێشانگاکە ئەزموونێکی کارلێک بۆ سەردانکەران دابین دەکات بۆ فێربوونی چۆنیەتی تێکەڵکردنی ئەم تەکنەلۆژیایانە لە ژیانی ڕۆژانەیان و پڕۆژە ئەندازیاریەکانیان.

    بەڕێوبەری گشتی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک لە مەشرقی عەرەبی، جۆنگ هۆ کانگ لە لێدوانێکیدا گوتی: “ئێمە شانازی دەکەین بە کردنەوەی پێشانگای نوێمان لە سلێمانی کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کڕیارە بەنرخەکانمان لە عێراق. سامسۆنگ پابەندە بە دابینکردنی نوێترین داهێنان و چارەسەر کە پێداویستی و ئاواتەکانیان دابین دەکات، هەروەها ئەو دەرفەتە پێشکەش بەو کڕیارانەی دەکەن کە دەیانەوێت بەرهەمەکانی سامسۆنگ بکڕن بۆ ئەزموونکردنیان لە پێشانگاکانماندا کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا بڵاو بوونەتەوە.” جێی ئاماژه یه ئه م کردنه وه له چوارچێوه ی پلانی فراوانکردنی کۆمپانیاکه دێت بۆ به رزکردنه وه ی بوونی له بازاڕی عێراق و هه رێمی کوردستان