ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ بهرامبهر لە یانەی کایرات ئەلماتی کازاخی بردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بوو.
ههروهها گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدرید له لایهن هێرشبەری فەرەنسی کیلێان مباپێ سێ گۆڵ (هاتریک) تۆمار بکات لە خولەکەکانی (٢٥، ٥٢، ٧٣) ، دوای ئهوهیش یاریزان ئیدواردۆ کاماڤینگا گۆڵی چوارەمی لە خولەکی (٨٣) تۆمار کرد ، دواتریش یاریزانی مەغریبی ئیبراهیم دیاز کۆتایی بە گۆڵەکان هێنا لە خولەکی (٩٠+٣).

