بەغداد، عێراق، ئەیلولی 2025: زین عێراق، لقێكی کۆمپانیاکانی گروپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییهكانی پەیوەندیكردن و داتای مۆبایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ناوهندێكی نوێی خزمهتگوزارییهكانیى له شاری موسڵ كردهوه، به ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.
بنكه نوێیهكه، بەگوێرهی نوێترین پێوەرەکان دیزاینکراوە، ژینگەیەکی سەردەمیانە و شیاو بۆ بەشداربووان دابین دەکات، و کۆمەڵێك خزمەتگوزاری گشتگیر پێشکەش دەکات کە بریتین لە: فرۆشتن و گۆڕینەوەی سیمکارتەکان، پارەدانی پسوڵەکان و کارتی پڕکردنەوە، خزمەتگوزاریەکانی زین کاش، لەگەڵ ئامێرەکانی ئینتەرنێت “زین فای” و وێڕای چهندین خزمەتگوزاری جۆراوجۆری تر، بەشێوەیەك ئاسانکاری بۆ کڕیاران دەکات بۆ تەواوکردنی هەموو مامەڵەکانیان لە یەك شوێندا.
ناوەندەکە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی زین عێراقەوە سهرپهرشتی دەکرێت، ههموویان ڕاهێنراون لەسهر پێشکەشکردنی پشتگیریی پێویست و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و چارەسەرکردنی داواکاریەکانی بهشداربوان، هاوكات لهگهڵ پابەندبونیان بە پێشکەشکردنی چارەسەرە خێرا و کاریگەرەکان کە پێداویستیەکانی بەشداربوان دابین دەکات، بەمەبەستی بەهێزکردنی کارلێکی ڕاستەوخۆ و باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان.
له ڕاگهیهندراوێكدا، دهربارهی كردنهوهی ناوهنده نوێیهكه، كۆمپانیای زین عێراق ئاماژهی بهوهكرد: “کردنەوەی ئەم ناوەندە لە شاری موسڵ ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئێمەیە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە بەشداربووانمان، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی پێشکەوتوو، كه لەگەڵ ئامانجەکانیاندا بگونجێت. فراوانکردنی تۆڕی ناوەندەکانمان ڕێگە بە بەشداربووان دەدات، بە ئاسانی ئاشنای خزمەتگوزاریەکانمان ببن و بەدەستیان بهێنن، لەناو ژینگهیهكی سەردەمیانە و ئاسوودەدا”.
ناونیشان: موسڵ – بهری لای چەپ / گەڕەکی ئەندازیاران / بەرامبەر دهروازی نرگال.
ناوەندە نوێیهكه، ڕۆژانە دەرگاکانی لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە تا 4ی ئێوارە دەکاتەوە، جگە لە ڕۆژانی هەینی، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ئاسوودە و نەرم بۆ کڕیاران دابین بکات.

