ترەمپ: ناتانیاهۆ ڕازی بووە بە پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش مامەڵە لەگەڵ حەماس دەکەن

    0
    25
    ترەمپ- ناتانیاهۆ ڕازی بووە بە پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش مامەڵە لەگەڵ حەماس دەکەن
    ترەمپ- ناتانیاهۆ ڕازی بووە بە پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش مامەڵە لەگەڵ حەماس دەکەن
    ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی (ئیسرائیل) ڕازی بووە بە پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مامەڵە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەکەن.
    ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایداچوو ،ڕایگەیاند، “زۆر نزیکین لە چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆن”، ئاماژەی بەوەشکرد، “باس لە ئاشتی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین نەک تەنها وەستاندنی شەڕی غەززە”.
    ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ (ناتانیاهۆ) گفتوگۆی کردووە کە چۆن کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنرێت”، ڕوونیشیکردووەتەوە “باسی ئاشتی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە”.
    ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەم زووانە بنەماکانی خۆمان بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنم، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هاوپەیمانەکانمان لە ئەوروپا دەربڕی کە وەڵامی بنەماکانمان دایەوە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە “سەرکردەکانی ناوچەکە سەرسوڕهێنەرن و بە تەواوی سەرقاڵی پلانی ئاشتین”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “پێشنیارەکەمان داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم بارمتەکان دەکات لە ماوەی 72 کاتژمێردا”.
    ئاماژەی بەوەشکرد، “پلانەکە چەکداماڵینی دەستبەجێی حەماس لەخۆدەگرێت”.
    ڕوونیشیکردەوە، “لایەنەکان لەسەر خشتەیەکی کاتی بۆ کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکان لە کەرتی غەززە ڕێکدەکەون”، ئاماژەی بەوەشکرد “وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەرپرسیار دەبن لە مامەڵەکردن لەگەڵ حەماس، و بۆ یەکەمجارە گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە”.