
ئەمڕۆ دووشەممە ، به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له پارێزگای كه‌ركوك، خولێكی هۆشیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و یاسایانه كرایەوە كە به‌م دواییه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ریكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە:
“بە سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پارێزگای كه‌ركوك، خولێكی هۆشیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و یاسایانه كرایەوە كە به‌م دواییه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ریكردن، جگه له پێناسه‌كردنی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانی له ده‌ركردنی یاساكان و پرۆسەی چاودێریكردن و، تیشك خستنه‌سه‌ر رۆڵی پارێزه‌ران له كۆمه‌ڵگا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە “خوله‌كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو راوێژكارانی ئه‌نجومه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ، كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رو مافپه‌روه‌ران و ده‌سته‌بژێرێك له رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس و بایه‌خده‌ران به كاروباری یاسایی ئاماده‌یبون”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌م بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، ئاماژه‌یدا به “رۆڵی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان به‌و سیفه‌ته‌ی نوێنه‌ری گه‌له‌و قه‌باره‌ی ئەو ئه‌ركه ده‌ستورییانەی خراوه‌ته ئه‌ستۆی له بواره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردنی كاری حكومه‌ت، هه‌روه‌ها رۆڵی پارێزه‌رانی له پشتیوانیكردنی دادپه‌روه‌ری به‌رزنرخاند، له رێگه‌ی پاراستنی مافه گشتییه‌كان و شرۆڤه‌كردنی یاسا‌و رێساكان و نوێنه‌رایه‌تیكردنی هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م دادگاكان و به‌شداریكردنیان له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان به رێگا یاساییه‌كان”.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختیكرد له “په‌رۆشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م خوله‌ی پێنجه‌مدا، بۆ به‌دواداچونی كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و دەستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و سنوردارکردنی هەر پێشێلکارییەکی یاسایی کە لەوانەیە رووبدات، وەك پابەندبوون بە بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان”.
رونیشیكرده‌وه، “ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م چوار ساڵه‌ی رابردوی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی یاسادانان، هه‌وڵێكی زۆری خستۆته‌گه‌ڕ له دروستكردنی بڕیاری سیاسی پەیوەست به پرسه نیشتمانیه‌كان و، په‌سه‌ندكردنی دیارترین رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و، لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی فیدراڵی له رێگای پرسیاری په‌رله‌مانیی و پرۆسەكانی لێپێچینه‌وه‌و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، وێڕای به‌دواداچوونی مه‌یدانی بۆ كاری فه‌رمانگه حكومییەكان و ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ده‌كه‌ن”.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له وته‌كه‌یدا، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی، “ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتییه ده‌ستورییه‌كانی كاریكردووه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌قامگیری پته‌و ده‌كات و پشتیوانی له دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و، سه‌رله‌نوێ بونیادنانەوەى ژێرخان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیجییه‌كان له كەرته جیاجیاكاندا، لەگەڵ تواناداركردنی لاوان و په‌ره‌دان به لێهاتویی و وزه‌كانیان وه‌ك سه‌ركرده‌ی دواڕۆژ و پشتیوانیكردنی ئافره‌تان له به‌شداریكردنی سیاسیان و به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به خێزان و منداڵانه‌وه”.
