کۆتا ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی زانکۆلاین ڕۆژی چوارشەممەیه‌

    0
    24
    کۆتا ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی زانکۆلاین ڕۆژی چوارشەممەیه‌
    کۆتا ڕۆژ بۆ پڕکردنەوەی زانکۆلاین ڕۆژی چوارشەممەیه‌

    وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیهه‌رێمی كوردستان داوا دەکات ئەو قوتابییانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، پەلە بکەن لە پڕکردنەوە.

     

    وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوول، کۆتا ڕۆژە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.

    وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا دەکات، ئەوانەی تاوەکوو ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین.

    ڕۆژی سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، سیستەمی زانکۆلاین کاراکرا، بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ، ئەمساڵ، 115 هەزار و 787 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12یان کرد.

    هەروەها ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12 ڕاگەیەنرا.