سەرۆک کۆماری ئێران: ئامادەین بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە کەنداو

    0
    65
    سەرۆک کۆماری ئێران- ئامادەین بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە کەنداو
    سەرۆک کۆماری ئێران- ئامادەین بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە کەنداو
    ئەمرۆ یەکشەممە “مەسعوود پزیشکیان” سەرۆک کۆماری ئێران ،ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کەنداو.
    پزیشکیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییەکاندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە، ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لە کەنداو هەڵبداتەوە.
    ووتیشی: پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لەم ناوچەیەدا، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو، هەڵگری پەیامی ئاشتی و برایەتی و گەشەپێدانە.