وەزیری پەروەردە: پرۆژەی “EDUBA” ژێرخانی پەروەردە دەگۆڕێت

    0
    71
    وەزیری پەروەردە- پرۆژەی EDUBA ژێرخانی پەروەردە دەگۆڕێت
    وەزیری پەروەردە- پرۆژەی EDUBA ژێرخانی پەروەردە دەگۆڕێت

    ئەمرۆ یەکشەممە”ئیبراهیم نامیس جبوری” وەزیری پەروەردە،دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی “EDUBA” گۆڕانکاری لە ژێرخانی پەروەردەیی دەکات و بەشدار دەبێت لە کۆتاییهێنان بە ئازار و ناخۆشی هەزاران قوتابی لە قوتابخانە کاتی و خانوە قوڕەکاندا.
    وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ” ئیبراهیم نامس جبوری ” وەزیری پەروەردە، لەگەڵ “محەمەد نەجار” بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی عێراق،گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی “EDUBA” بۆ دروستکردنی قوتابخانە مۆدێرنەکان کرد،بە دیزاینی تەلارسازی پێشکەوتوو کە هاوتەریبن لەگەڵ پێداویستییەکانی پەروەردەی هاوچەرخ.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەم گفتوگۆیە لە میانی دیدارێکدا بەرێوەچوو،کە لە باڵاخانەی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ” ئەندازیار دورەید حەیالی ” بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی پەروەردەیی .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە،کە خۆی لە دروستکردنی 1500 بینای قوتابخانە دەبینێتەوە،بە چەند قۆناغێک،و سەرەتا بە هەڵبژاردنی ئەو ناوچانە دەستپێدەکات کە چڕی دانیشتوانیان زۆرە،هەروەک ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی زەوی بە شێوەیەکی نوێ،بە گرنگیدان بە ستانداردەکانی کوالیتی و بیناسازی مۆدێرن.
    هەروەك وەزیری پەروەردە جەختی لەوە کردووەتەوە،کە پڕۆژەکە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە ژێرخانی پەروەردەدا دەهێنێتە ئاراوە و بەشدار دەبێت لە کۆتاییهێنان بە ناخۆشی و ئازاری هەزاران قوتابی و خوێندکار لە قوتابخانە گەرۆک و کاتی و خانوە قوڕەکان بە دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی شایستە و سەلامەت کە لەگەڵ خواستەکانی نەوەی نوێدا بگونجێت.