به‌رپرسێكی عێراقی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا داوایكردووه چالاكییه‌كانى گرووپى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن له‌سه‌ر خاكه‌كانى وڵاته‌كه‌ى رابگرێت، له‌وانه‌ش داخستنى نووسینگه‌كه‌یان له به‌غدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌رپرسێكی عێراقی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید ئاشكرایكرد كه “ واشنتۆن ئامۆژگاری حكومه‌تی عێراقى كردووه كه به‌رده‌وامبوونی بوونی ئه‌و گروپه، و له چوارچێوه‌ی چالاكى نامه‌ده‌نى له‌ناو عێراقدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كێشه‌كانى كه له‌ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن، بۆ ناو عێراق ته‌شه‌نه بكات”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران موحه‌ممه‌د شیاع سوودانى “به جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره بارودۆخانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه وڵاتانی ده‌وروبه‌ری له ئێستادا تووشی ده‌بن دووربخاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ڕه‌نگه چالاكییه‌كانى گرووپى حووسییه‌كان له عێراق بوه‌ستێندرێت، به‌ڵام پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه زۆربه‌ی چالاكییه‌كانى ئه‌و گرووپه میادییه‌و، ئه‌مریكاش زیاده‌ڕۆیى ده‌كات له‌باره‌ى قه‌باره‌ى بوونى حووسییه‌كان له عێراقدا.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، گروپی حوسییه‌كان ئۆفیسێكیان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لجادریه له به‌غدا كرده‌وه.