وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو رێژەی بەرهەمهێنان لە غازی سرۆشتی دا بگەیەنینە 80%.
حەییان عەبدولغەنی وتی: لە هەوڵداین لە كۆتاییەكانی ساڵی 2027 یان لە سەرەتای ساڵی 2028 بەیەكجاری كۆتایی بە سووتاندن و بەهەدەردانی غازی سرۆشتی بهێنین و كارەبا بۆ وڵاتەكەمان دابین بكەین.
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشهاتی نوێ هەیە بۆ راگرتنی سووتاندنی غازی سرۆشتی لە ولاتدا، وئاماژەی بەوەكردوە: ئێستا رێژەكە گەیشتووەتە 67 % و پێدەچێت بۆ كۆتایی ساڵی داهاتوو بگەیەنینە 80 % تا دەگەین بە راگرتنی یەكجارەكی سووتاندن لە كۆتاییەكانی ساڵی 2027 دا.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد: لە بەندەری فاو وێستگەیەكی گەورە دروست دەكرێت بۆ لەخۆگرتنی غازی سرۆشتی و لەو بارەیەوە بانگهێشتی كۆمپانیاكانی ئەمریكا وئەوروپا كراوە.