ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو كۆبوویه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو لێدوانێكى دا.
له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا 24/12/2024 له ته‌وه‌ره‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامێتى ئه‌و شه‌ش به‌ڕێزه‌ى كه بۆیان نابێت به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بڕیاریدا به راگرتنى كاركردن به‌و بڕیاره‌و داوایكرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره، پێداچوونه بكات به مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا بكات و كارئاسانى بكات بۆ به‌شداربووان له كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو، له رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا، هاوكات داوا له دوو له‌و به‌ڕێزانه ده‌كات كه هه‌ندێ لێدوانى نه‌خوازراویان داوه بۆ میدیاكان، داواى لێبوردن له‌سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن.